بنیامین نەتەنیاهۆ دەگەڕێتەوە بۆ گۆڕەپانی سیاسی

نەتەنیاهۆ و بینیت

چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ حكومەتی نوێی ئیسرائیل سوێندی یاسایی بخوات، بەمەش بنیامین نەتەنیاهۆ-ی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو دەگەڕێتەوە بۆ گۆڕەپانی سیاسی.

سەركردە (73 ساڵ)ەكە ناچاربوو مەترسییەكان لەبارەی چارەنووسی ئازادییە مەدەنی و دیپلۆماسیەكان هێوربكاتەوە، لەوەتەی گەورە فراكسیۆنەكەی كە لە پارتە ئاینییە نەتەوەیی و یەهودییەكان پێكدێت زۆرینەی پەرلەمانی چنیوەتەوە لە هەڵبژاردنەكەی 1ی تشرینی دووەمدا.

نەتەنیاهۆ، كە نازناوی بیبی بەسەردا دراوە، دوێنێ بەڵێنی برەودان بە لێبوردن و هەوڵدان بۆ هێنانەدی ئاشتی دا و وتی، حكومەتێكی سەقامگیر بۆ ماوەی ویلایەتێكی تەواو پێكدەهێنن كە گرنگی بە سەرجەم هاوڵاتییانی ئیسرائیل بدات.

نەتەنیاهۆ تاكە سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلە كە زۆرترین ماوە لە پۆستەكەیدا ماوەتەوە، لە نەوەدەكاندا سێ ساڵ پۆستەكەی لابووە، دواتر لە 2009 تا 2021، جگە لەوەی سەرۆكی حكومەتی كاربەڕێكەر بووە بەر لە هەڵبژاردن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قەتەر یەكەم هەوڵی دزەپێكردنی هۆشبەر لە دەستپێكی مۆندیالدا پوچەڵدەكاتەوە

ئیدارەی گومرگی فڕۆكەخانەی حەمەد هەوڵێكی دزەپێكردنی ترامادۆڵ و ماددەی حەشیش-ی هۆشبەری پوچەڵكردەوە هاوكات لەگەڵ دەستپێكردنی پاڵەوانێتیی جامی جیهانیی…
زیاتر ببینە

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس هۆشداری لە پەرەسەندنی گرژییەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەدات

سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە میانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشدا رایگەیاند، “پەرەسەندنی گرژییەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە مەترسییەوە دەگۆڕێت بۆ راستی”.…
Total
0
Share