خواردنی تەواوکەری رۆنی ماسی سوودی نایابی هەیە بۆ بەساڵاچووان

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردووە، وەرگرتنی ژەمی تەواوکەری رۆنی ماسی سوودی گرنگ و کاریگەری دەبێت بۆ بەساڵاچووان بەتایبەتیش بۆ رێگریکردن لە تووشبوون بە زەهایمەر.

بەپێی توێژینەوەکە، توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە کەسانی بەساڵاچوو، کە کاریگەریی بۆماوەیییان لەسەرە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی زەهایمەر، رەنگە سوود لە تەواوکەری رۆنی ماسی وەربگرن، چونکە دەتوانێت کارکردنی مێشک باشتربکات لەو کەسانەدا کە کێشەی بیرەوەرییان هەیە.

توێژینەوەکە لەسەر چەند کەسێک ئەنجامدراوە کە نیوەی بەشداربووان رۆژانە تەواوکەری زەیتی ماسییان خواردووە کە دەوڵەمەندە بە ئۆمیگا سێ، لە کاتێکدا نیوەکەی دیکە ئەوە تەواوکەرەیان وەرنەگرتووە و دوای تیشکی ئێم ئاڕ ئای دەرکەوتووە، ئەوانەی تەواوکەرەکەیان وەرگرتووە ماددە سپییەکانی مێشکیان کەمبووەتەوە کە مەترسی تووشبوون بە زەهایمەر زیاددەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: ئامادەکاری بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی سکچوون و ڕشانەوە دەکرێت

بەرپرسانی تەندروستی لە سلێمانی كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامدا و تیایدا ئامادەكارییەكان بۆ ڕێگریكردن لە بڵاووبوونەوەی سكچوون و ڕشانەوە تاوتوێكرا. سەباح…
Total
0
Share