وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێم کردنەوەی یەکەم سەنتەری ئۆتیزمی حکومی و راهێنانی پیشەیی لە گەرمیان راگەیاند.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێم ئاماژە بەوە دەکات، ”یەكەمین سەنتەری ئۆتیزمی حکومی لە کفری بە بڕی 56 ملیۆن و 516 هەزار دینار کرایەوە و سەرجەم کەلوپەل و پێداویستییەکانی بۆ دابینکرا”.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ”ئێستا لەرێگای لیژنەیەکەوە فۆڕم دابەشکراوە بەسەر دەرچووان و پسپۆڕییە جیاوازەکاندا بۆ دامەزراندنی 30 کەس بە گرێبەست بۆ سەنتەرەکە کە بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا دەستبەکاربن بۆ خزمەتی منداڵانی ئۆتیزم و کەسوکاریان لە قەزاکەدا”.