لێپرسراوی مەڵبەندی بەغدادی یەكێتی: هاوپەیمانیی سێقۆڵی شكستیهێناوە

لێپرسراوی مەڵبەندی بەغدادی یەكێتی دەڵێت، ڕۆڵی یەكێتی لە گۆڕەپانی سیاسیی عێراق ‏بەرزدەنرخێندرێت كە هەرەسی بەو ڕێككەوتنانە هێنا كە دژ بە بەرژەوەندییەكانی هەرێم و ‏عێراق بوون، باسیش لە شكستی هاوپەیمانیی سێقۆڵی دەكات، كە “هێشتا حكومەت ‏پێكنەهاتووە، ناكۆكی كەوتووەتە نێوانیان”.‏

ڕابیحە حەمەد، لێپرسراوی مەڵبەندی بەغدادی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكدا ‏بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “پێشتر لەبەر پاراستنی سەقامگیریی دۆخی عێراق ‏ئەنجامی هەڵبژاردنەكان قبوڵكرا، بەڵام سەدر لەگەڵ سوننەكان و پارتی ویستیان خۆیان ‏بكەن بە مەرجەع لە تەواوی عێراق و هەرێمی كوردستاندا و بۆ بەرژەوەندیی تاكەكەسی ‏كاریان دەكرد، نەك بەرژەوەندیی گشتی”.‏

 پیلانی پارتی لە ڕێككەوتنە سێقۆڵییەكەی ئاشكراكرا

بەرپرسەكەی یەكێتی لە بەغداد وتی، “ئامانجی پلانەكەی پارتی لە وەرگرتنی پۆستی ‏سەرۆك كۆمار بۆ ئەوە بووە پۆستی پارێزگاری كەركوك وەربگرێت و تەواوی ناوچەكە ‏كۆنتڕۆڵبكات، ئەوەش پیلانی وڵاتانی دەرەوە بووە، لەوانە توركیا، كە بیانەوێت ‏هەژموونی خۆیان لە ناوچەكەدا زیاتربكەن”.‏

  ڕێككەوتنە سێقۆڵییەكە تەقەی تێكەوت ‏

لێپرسراوی مەڵبەندی بەغدادی یەكێتی ڕوونیشیكردەوە، “ئێستا كێشە لەنێوان محەمەد ‏حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و حاكم زاملی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی ‏نوێنەران دروستبووە، چەند جارێك دوای ڕێككەوتنەكەیان، نووسراویان لە دژی یەك ‏دەركردووە، لە كاتێكدا هێشتا حكومەت پێكنەهێنراوە، كێشە لەنێوانیان دروستبووە”.‏

“سێیەكی ڕزگاركەر نەك سێیەكی پەكخەر”‏

ڕابیحە حەمەد وتیشی، “پیلانی ئەو لایەنانە سەرینەگرت و ئەو سێیەكەی ناوبرا بە ‏سێیەكی پەكخەر، بە پێچەوانەوە سێیەكی ڕزگاركەر بووە، چونكە توانرا عێراق و ‏هەرێمی كوردستان لەو مەترسییانە بپارێزرێن كە پیلانیان بۆ دانرابوو”. ‏

“ڕۆڵی یەكێتی بەرز دەنرخێندرێت”‏

لێپرسراوی مەڵبەندی یەكێتی دەڵێت، “ڕۆڵی یەكێتی لە گۆڕەپانی سیاسیی عێراقدا بەرز ‏دەنرخێندرێت، كە بە هەنگاوەكانی هەرەسی بە هەر ڕێككەوتنێك هێنا دژ بە ‏بەرژەوەندییەكانی هەرێم و عێراق.”‏

بابەتی پێشتر

ئێڤەرتۆن 1-0 مانچستەر یونایتد

بابەتی دواتر

بۆریس جۆنسن گەیشتە كیێڤ و لەگەڵ زیلینسكی لە كۆبوونەوەدایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share