راگەیەندراوێك لە پۆلیسی هەولێرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت، كەسێك بە تۆمەتی دزینی 7 ئۆتۆمبێل و چەندین ساڵانەی ئۆتۆمبێل دەستگیركرا.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای ئەوەی چەندین سكاڵامان پێگەیشت لەلایەن هاوڵاتییانەوە لەسەر روودانی چەندین حاڵەتی دزیكردن، بۆیە دەستبەجێ تیمەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر/ بەشی نەهێشتنی تاوان، دەستیان بە لێكۆڵینەوە كرد.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای بەدواداچوون شوێنی تۆمەتبار دەستنیشان كرا و دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی دادوەری لێكۆڵینەوەی هەولێر دەستگیركرا، كە تۆمەتبارە بە دزینی حەوت ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆر و هەروەها چەندین ساڵانەی ئۆتۆمبێل و كۆمەڵێك پارە و چەندین بەڵگەنامەی دیكەشی ساختەكردووە و بەكاریهێناوە لەگەڵ چەكی بێمۆڵەت.

پۆلیسی هەولێر دەشڵێت، “لە ئێستادا پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە و تۆمەتبار دانیناوە بە تاوانە جۆر بە جۆرەكاندا و بە بڕیاری دادوەر راگیراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیاری هەڵگرتنی ڤیزای ئێران لەسەر هاوڵاتیانی هەرێم چووە بواری جێبەجێکردنەوە

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆوە جێبەجێکردنی بڕیاری هەڵگرتنی ڤیزا لەسەر هاوڵاتیانی هەرێم و…
زیاتر ببینە

لە ڕۆژی جیهانیی هەڵمەتی خـ.ـوێنبەخشیندا کارمەندانی هێزەکانی کۆماندۆ بەشدارییان کرد

لە ڕۆژی جیهانیی هەڵمەتی خـ.ـوێنبەخشیندا، کارمەندانی هێزەکانی کۆماندۆ بەشدارییان کرد لەو هەڵمەتە وێنەکان: کۆسار پەیوەند – تۆڕی میدیایی…
Total
0
Share