عەتوان عەتوانی: سەرژمێری دەکرێتە پێوەر بۆ تەرخانکردنی دارایی پارێزگاکان

عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە داهاتووتدا ئەنجامەکانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان دەکرێتە پێوەر بۆ تەرخانکردنی دارایی پارێزگاکان

 

عەتوانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەدوای تێپەڕبوونی 37 ساڵ چاوەڕێدەکەین لە دوو رۆژی داهاتوودا سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە بەڕێوەبچێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، سه‌رژمێری پێوه‌رێكی سەرەکییە بۆ دابه‌شكردنی سه‌رچاوەکان‌ و ته‌رخانكردنی دارایی له‌ نێوان پارێزگاكان و تێپه‌ڕاندنی ئه‌و خه‌مڵاندن و پرۆسه‌ی خه‌مڵاندنه‌ كه‌ به‌ درێژایی ساڵانی پێشو په‌سه‌ندكرابوون.

ئاشکراشیکرد، ئەم هەنگاوە خاڵی ده‌ستپێكه‌ به‌ره‌و دامه‌زراندنی دروستی حوكمڕانی باش و ئابوورییه‌كی تۆكمه، ئەمە‌ وامان لێده‌كات هه‌موو رێگاكانی خزمه‌تگوزاری و گه‌شه‌پێدان و پلانی وه‌به‌رهێنان راستبكه‌ینه‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوسینگەی كازمی ڕاگەیەنراوێك لەبارەی كۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی هەرێم بڵاودەكاتەوە

نوسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕاگەیەنراوێك دەربارەی كۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندی هەرێم بڵاودەكاتەوە و دەڵێت، جەختكرایەوە لەسەر جێبەجێكردنی یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی…
زیاتر ببینە

بازرگانێکی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان: نرخی PS5 نزیکەی 40 دۆلار بەرزبووەتەوە

بازرگانێکی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان ئاشکرایدەکات، بەهۆی جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا، نرخی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان، بەتایبەتیش PS5 بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەتەوە. حاجی هێمن…
Total
0
Share