روفاتی 41 ئێزدی رادەستی كەسوكاریان كرایەوە

تەندروستیی عێراق پاش پشكنینی (دی ئێن ئەی) روفاتی 41 ئێزدی رادەستی كەسوكارەكانیان دەكاتەوە.

وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڵاویكردەوە، ساڵح حەسناوی وەزیری تەندروستی وەك نوێنەری سەرۆك وەزیران سەرۆكایەتیی رێوڕەسمی پرسە و رادەستكردنی روفاتی 41 قوربانیی ئێزدی كرد كە لە مۆنۆمێنتی شەهید لە ناوەڕاستی بەغداد ئەنجامدرا، ئەمەش پاش تەواوبوونی پشكنین و بەراورد.

روونیشیكردەوە، ژمارەی ئەو روفاتانەی تائێستا پشكنینیان بۆ كراوە و رادەستكراونەتەوە گەیشتووەتە 188 روفات.

وەزارەتی تەندروستی ئەوەشی خستەڕوو، فەرمانگەی پزیشكی دادوەری بەردەوامە لە رێوشوێنەكانی پشكینیی بەراوردكاریی سەرجەم ئەو روفاتانەی پێیدەگات لەو گۆڕە بەكۆمەڵانەی ناوبەناو هەڵدەدرێنەوە، پاش تەواوكردنیشیان بەشێوەی كۆمەڵ رادەستی كەسوكارەكانیان دەكرێنەوە.

ژمارەی ئەو گۆڕە بەكۆمەڵانەی ئێزدییەكانی تیانێژراوە دەگاتە هەشتا گۆڕ، كە لە ناوچە جیاوازەكانی قەزای شەنگالن و، سەرجەمیان قوربانییانی دەستی رێكخراوی داعشن كە لە رووداوەكانی ساڵی 2014 و دواتر رفێندران و دواتر بەكۆمەڵ كوژران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كه‌شناسی واده‌ى كۆتاییهاتنى بارانبارینى ڕاگه‌یاند

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیى هه‌رێمى كوردستان پێشبینیده‌كات كه‌ ئه‌م شه‌پۆله‌ بارانبارینه‌ تاوه‌كو ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ به‌رده‌وامبێت و دواتر كۆتاییدێت.…
زیاتر ببینە

سەندیکای ڕۆژنامەنووسان بۆ میدیاکان: تا کاتی بڕیاردان لەسەر کەیسەکەی د. عەبدوللەتیف وتی وتی بڵاومەکەنەوە

لقی سلێمانیی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو لیژنەیەی بۆ کەیسی د. عەبدوللەتیف پێکهێندرابوو، لە ئێستادا کارەکانی تەواوکردووە و…
Total
0
Share