نرخی نەوت بەرزبووەوە

بەیانی ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 71.33 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

ئەمڕۆ دووشەممە نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت 29 سەنتی چووە سەر و بە 71.33 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسیش 18 سەنتی چووەسەر و بە 67.20 دۆلار فرۆشرا.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هاوکاتە لەگەڵ زیادبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان هەریەکە لە روسیا و ئۆکرانیا و هاوکات زیادبوونی خواستی چین لەسەر نەوت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو به‌شه‌ خۆراكى مانگانه‌ له‌ مانگى ڕه‌مه‌زاندا دابه‌ش ده‌كرێت

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق كۆبووه‌وه‌ و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند بڕیارێكیاندا له‌وانه‌ش له‌ مانگى ڕه‌مه‌زاندا دوو به‌شه‌ خۆراك به‌سه‌ر هاوڵاتییان…
Total
0
Share