رێوڕەسمی دەستبەكاربوونی سەرۆكی نوێی ئێران بەڕێوەدەچێت

سەرۆكی هەڵبژێردراوی نوێی ئێران لە بەردەم پەرلەمانی وڵاتەكەی بە ئامادەبوونی گەورە بەرپرسانی وڵات و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان سوێندی یاسایی خوارد.

ویلایەتی مەسعود پزیشكیان، سەرۆكی نوێی كۆماری ئیسلامی ئێران بەپێی یاسا دوای سوێندخواردن دەستپێدەكات، بەڵام رۆژی یەكشەممە 28ی تەمموز لەلایەن عەلی خامنەئی، رابەری ئێرانەوە دەسەڵاتی پێبەخشرا و بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ و دەستنیشانكردنی وەزیرەكانی راسپێردرا.

لە 5ی ئەم مانگە سەركەوتنی پزیشكیان بەسەر سەعید جەلیلی-ی ركابەری راگەیەنرا لەو هەڵبژاردنەدا كە بۆ شوێنگرتنەوەی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆك كۆماری كۆچكردوو ئەنجامدرا، كە بەهۆی رووداوی كەوتنەخوارەوەی هەلیكۆپتەرەوە لە 19ی ئایاری رابردوو گیانیلەدەستدا.

بابەتی پێشتر

گۆشتفرۆشێك داخرا<br> گۆشتی بەستووی بە نرخی فرێش ساغكردووەتەوە

بابەتی دواتر

لە سلێمانی مریشك و هێلكەی ناوخۆ پێداویستییەكانی بازاڕ پڕدەكەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share