فرانس پرێس: قوربانیانی بومەلەرزەكە 50 هەزاری تێپەڕاند

ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئەو بومەلەرزە وێرانكەرانەی كە سەرەتای ئەم مانگە توركیا و سوریای گرتەوە 50 هەزاری تێپەڕاند.

ژمارەكە تەنها لە سوریا گەیشتە پێنج هەزار و 951 كەس، لە ئامارێكی نیمچە كۆتاییدا. لەكاتێكدا بەپێی ئاماری دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی کارەسات و فریاگوزاریی تورکیا (ئافاد) ژمارەی گیانلەدەستدان لەو وڵاتە 44 هەزار و 374 كەسە، بەمەش كۆی قوربانیانی هەردوو وڵاتەكە بۆ 50 هەزار و 325 كەس بەرزبووەتەوە.

بومەلەرزەكان وێرانیی گەورە لە ناوچەیەكی بەرفراوانی پارێزگاكانی حەلەب (باكوور) ئیدلب (باكووری رۆژئاوا) حەمات (ناوەڕاست) و لازقیە و تەرتوس (رۆژئاوا) بەدوای خۆیدا هێنا، بەمەش دژوارییەكانی گەلی سوریای زیاتر كرد كە نزیكەی 12 ساڵە بەدەست ململانێوە دەناڵێنێت و بەهۆیەوە وڵاتەكە دابەشبووە.

6ی شوبات دوو بومەلەرزەی بەهێزی یەك لەدوای یەك لە پارێزگای مەرەش-ی توركیا روویدا و زیانی گیانی و ماددی بە چەند ناوچەیەك لە باكوور و رۆژئاوای كوردستان و توركیا و سوریا گەیاند.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەحمەد شەرع داواکارییەکی مەزڵوم عەبدی رەتدەکاتەوە

تەلەفیزیۆنی رەسمیی سووریا بڵاویکردووەتەوە، سەرۆک کۆماری سووریا داواکارییەکی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتی رەتکردووەتەوە. تەلەفیزیۆنی رەسمیی سووریا ئاماژەی…
Total
0
Share