ئەردۆغان راپرسی بۆ پەیڕەوكردنی حیجاب دەكات

ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا

سەرۆك كۆماری توركیا دەڵێت، ئەگەر پەرلەمان پرسی حیجاب چارەسەرنەكات، ئەوا دەیخەنە راپرسییەوە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لەبارەی پرسی پەیڕەوكردنی حیجابەوە رایگەیاند، “ئەگەر پەرلەمان نەتوانێت هەموارێكی دەستووری بكات كە یاسای پەیوەست بە حیجاب بگرێتەوە، ئەوا بە راپرسییەكی جەماوەری تێیدەپەڕێنین”.

ئەردۆغان لە وتارێكدا لە شاری مالاتیا وتی، “یەكەم جارە باسی ئەم بابەتە دەكەم، ئەگەر پەرلەمان بە پڕۆژەیەك یاساكە هەموارنەكاتەوە، ئەوا با گەل قسەی خۆی بكات و بە راپرسییەكی جەماوەری هەموارە پێشنیازكراوەكانی دەستوور یەكلابكاتەوە”.

بەپێی یاساكانی توركیا، ژنانی ئەو وڵاتە رێگەپێدراونین لە دامەزراوە فەرمییەكاندا پەچە و حیجاب بپۆشن، رەجەب تەیب ئەردۆغان ماوەی 10 ساڵە و لەو كاتەوە كە سەرۆك وەزیران بوو، لە رێگەی پارتەكەیەوە (ئێستاش لە رێگەی دەسەڵاتەكانی وەك سەرۆك كۆمار) هەوڵدەدات یاساكە لە پەرلەمانەوە هەمواربكرێتەوە و ژنان بتوانن لە دامەزراوە فەرمییەكانی وڵاتدا پەچە بپۆشن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پوتین و ئه‌ردۆغان له‌باره‌ى ڕه‌وشی سوریا و لیبیا په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا

هه‌ردوو سەرۆكانی ڕوسیا و تورکیا په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیان له‌باره‌ى ڕەوشی سوریا به‌گشتی و دۆخى ئیدلب ئه‌نجامدا. به‌پێی هه‌واڵی میدیاكانى…
زیاتر ببینە

ئەردۆغان: هیچ گۆرانکارییەک لە هەڵوێستمان بەرامبەر ئەندامبوونی سوید لە ناتۆ ڕووینەداوە

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاندووە، هیچ گۆڕانکارییەک لە هەڵوێستییاندا ڕووینەداوە سەبارەت بە ئەندامبوونی سوید لە ناتۆ،…
Total
0
Share