ئێران ژمارەی ئەو هاوڵاتییانەی ئاشكراكرد كە لە عێراق گیانیان لەدەستداوە

کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاشكرایكرد، 56 زیارەتکاری وڵاتەكە لە عێراق گیانیان لەدەستداوە.

کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەمڕۆ پێنجشەممە ژمارەی ئەو زیارەتکارانەی وڵاتەکەی ئاشکراکرد، کە لە میانەی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەكانی یادی چلەدا بە هۆكاری جۆراوجۆر لە خاکی عێراق گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی حكومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەمیانەی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەكانی یادی چلەدا، 56 هاوڵاتیی ئێرانی گیانیان لەدەستداوە، کە 10 كەسیان بەهۆی ڕووداوی هاتۆچۆوە مردوون.

ڕاگەیەندراوەكە دەڵێت، 46 زیارەتكاری تری ئێرانی لە عێراق، بەهۆی جەڵتەی دڵ یان ڕووداوی دیکەوە گیانیان لەدەستداوە.

بۆ بەشداریكردن لە ڕێوڕەسمەكانی یادی چلەی ئیمام حوسێن، ئەمساڵ نزیکەی سێ ملیۆن هاوڵاتیی ئێرانی ڕوویان لە عێراق کردووە.

بابەتی پێشتر

نهێنی وتەکانی کیمیچ بۆ یاریزانانی بەرشلۆنە ئاشکرا بوو

بابەتی دواتر

جەمسەرەکانی پێش کۆتایی پاڵەوانێتی ئەوروپا دەرکەوتن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share