بەكارهێنانی جۆرێك گوێزانی ریشتاشین قەدەغەكرا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بڕیاریدا جۆرێک گوێزانی ریشتاشین لە سەرتاشخانەکان قەدەغە بکات و هەر کەسێکیش سەرپێچی بکات رووبەڕووی سزای یاسایی بکاتەوە.

سەرکار سورچی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییە گوازراوەکان وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە قەدەغەکردنی بەکارهێنانی گوێزانی ریشتاشین لە تەواوی سەرتاشخانەکان و پابەندکردنیان بە بەکارهێنانی گوێزانی سەفەری (Disposable) کە تەنها یەک جار بەکاربێنن، ئەم بابەتە بکرێتە مەرجێکی سەرەکی نوێکردنەوەی مۆڵەتی تەندروستی سەرتاشخانەکان.

ئاشکراشیکرد، بڕیارەکە گشتاندنی بۆ کراوە بۆ تەواوی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییە تەندروستییەکان لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی کاری پێویست و بەپەلە ئەنجام بدەن بە ئاگادارکردنەوەی تیمەکانی چاودێریی تەندروستی لە بەڕێوەبەرایەتییەکان بۆ سەردانیکردن و پشکنینی گشتیی سەرتاشخانەکان لە هەموو شوێنێک.

بابەتی پێشتر

لە وڵاتی ئیمارات دەست بە چاپکردنی کتێبی نوێی ناوەندەکانی خوێندنی هەرێم دەکرێت

بابەتی دواتر

گرفتی زۆرێك لە خانمانە.. 10 هۆكار بۆ هەڵوەرینی قژ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share