ئایا خواردنی بادەم تەمەنی مرۆڤ درێژدەكات؟

پسپۆڕانی خۆراك، بوونی بادەم لە ژەمەكانی ڕۆژانەدا بە پێویست دەزانن و خواردنی ئەو خۆراكە بە سەرچاوەیەكی سوودبەخش بە جەستە و دوورخەرەوەی لە چەندین گرفتی تەندروستی و تەنانەت نەخۆشی ئەژماردەكەن.

پێكهاتەی بادەم

چەرەزات و تۆوی ڕووەكەكان بەگشتی و بادەم بەتایبەتی، چەندین ڕەگەز و پێكهاتەی گرنگ لەخۆدەگرن كە بەهای خۆراكییان بەرزە و خواردنیان سوودێكی زۆر بە تەندروستیی مرۆڤ دەگەیەنێت.

دیارترین ئەو مادانەی كە لە پێكهاتەی بادەمدا هەن، بریتین لە مەگنیسیۆم، زینك، پرۆتین، ئۆمیگا 3، ئاسن، كالسیۆم، پۆتاسیۆم، رایبۆفلاڤین، ڤیتامین ئی، بی و چەندین ڤیتامینی تر و ترشی ئەمینی و فایبەر.

سوودەكانی بادەم

نوێترین ئەو توێژینەوانەی لە بواری خۆراكناسیدا كراون، بادەم بە یەكێك لە هەرە باشترین جۆرەكانی چەوری ناوزەد دەكەن و ئاماژە بۆ سوودە ناوازەكانی خواردنی بادەم لەسەر تەندروستیی مرۆڤ دەكەن.

بەشێوەیەكی گشتیی سوودەكانی بادەم بریتین لە:-

*پاراستنی تەندروستیی دڵ و خوێنبەرەكان، بەوپێیەی ڕێژەی كۆلیسترۆڵی زیانبەخش لە خوێندا كەمدەكاتەوە و چەورییە سوودبەخشەكان و ئۆمیگا 3 بە جەستە دەبەخشێت.

*ڕۆنی بادەم هاوشێوەی ڕۆنی زەیتوون سوود بە جەستە دەبەخشێت و گەر گەرم نەكرێت و بە ساردی لەگەڵ خواردەمەنیدا بەكاربهێنرێت، ئەوا تەواوی سوودەكانی دەگەن بە جەستە.

*بوونی ڕێژەیەكی بەرزی كالیسیۆم لە پێكهاتەی بادەمدا، وادەكات خواردنی بەشێوەیەكی بەردەوام گەر بە بڕی كەمیش بێت، ئێسك و ددانەكان بەهێزبكات و مرۆڤ لە پووكانەوەی ئێسك و ئێسكەنەرمە بپارێزێت.

*سوودێكی تری خواردنی بادەم و ڕۆنی بادەم، پاراستنی مرۆڤە لە قەڵەوی و تەنانەت هۆكارن بۆ دابەزاندنی كێشی زیادەی لەش.

*خواردنی بادەم یارمەتیی كرداری هەرسكردن دەدات و ڕیخۆڵەكان نەرم دەكات و هۆكارە بۆ ڕەوانی و قەبزی ناهێڵێت، چونكە بڕێكی باش فایبەر لەخۆدەگرێت.

*جگە لە خواردنی، ڕۆنی بادەم بۆ تەندروستیی ڕووكاری لەش و جوانكارییش بەكاردێت، چونكە پێست نەرم و شێدار دەكات و لە وشكبوون و قڵیشان و تەنانەت هەندێك جۆری نەخۆشی و پەڵە دەیپارێزێت، ئەوەش بەهۆی بوونی بڕێكی باش لە ڤیتامین بی2 لە پێكهاتەكەیدا.

*ڕۆنی بادەم قژ نەرم و بەهێز دەكات و لە مخۆركە و ڕووتانەوە دەیپارێزێت.

*بادەم دژەئۆكسانە و لەش بەگشتی و پێست بەتایبەتی لە زیانەكانی تیشكی خۆر دەپارێزێت.

*بادام بەهۆی بوونی ڕێژەیەكی بەرزی مەگنیسیۆم لە پێكهاتەكەیدا، ژەهرەكان دەردەداتە دەرەوەی جەستە و بەوەش جەستە و خانەكانی لە ژەهراویبوون دووردەخاتەوە.

*جگە لەوەی سەرچاوەیەكی گرنگی وزەیە، خواردنی بادەم دەبێتە هۆكارێك بۆ چالاككردنی بەرگریی لەش و پاراستنی جەستە لە نەخۆشی بەتیایبەت پەتا وەرزییەكان.

*خواردنی بادەم و بەكارهێنانی ئاردەكەی لەبری ئاردی سپی، زۆر بەسوودە بۆ توشبووانی نەخۆشیی شەكرە و ئەگەر چارەسەریشی نەكات، ڕێژەكەی بەڕادەیەكی زۆر دادەبەزێنێت.

*خواردنی بادەم ماسوولكەكان نەرمدەكات و بۆ پاراستنیان لە ڕەقبوون سوودی هەیەكە جگە لە خواردن، دەكرێت ڕۆنەكەی وەك گیراوە بۆ پێست بەكاربهێنرێت.

*بادەم گەر بە ساغی بخورێت یاخود بە هاڕاوی لە شێوەی ئارد بۆ دروستكردنی خواردەمەنی یان وەك ڕۆن بەكاربهێنرێت، چاو لە نەخۆشی دەپارێزێت و توانای بینینی بەهێزدەكات، چونكە بادەم دەوڵەمەندە بە بڕێكی باش لە ڤیتامین ئەی.

*خواردنی بادەم بە بەردەوامی، دەبێتەهۆی پارێزگارییكردن لە خانەكانی لەش و ڕێگری دەكات لە خێرا لەناوچوونیان، هەر ئەو هۆكارەشە وایكردووە بەشێك لە خۆراكناسان بە هۆكارێك بۆ مانەوە بە گەنجی و تەنانەت درێژكردنەوەی تەمەنی مرۆڤ ناوزەدی بكەن.

*بادەم دیارترین سەرچاوەی دروستكردنی كیتۆنە، بۆیە لە ڕژێمی كیتۆدا یەكێكە لە سەرەكیترین خواردەمەنییەكان، بەوپێیەی یارمەتی جەستە دەدات لەبری كاربۆهیدرات و شەكر، كیتۆن بكات بە سەرچاوەی وزە و بەوەش چەوریی زیادەی لەش دەسووتێت و هۆكارێك دەبێت بۆ لەشڕێكی.

*بادەم ڕێژەی شەكر لە خوێندا رێكدەخات و مەنگەنیزی ناو پێكهاتەكەی شەكر لە خوێندا دەمژێت.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) پۆرتۆ خانمە پیرەکەی پەکخست و هالاند دۆرتمۆندی بەرەو سەرکەوتن برد

بابەتی دواتر

دەستگیركردنی ڕاپەرێك گڕی لە شەقامی ئیسپانیا بەرداوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share