پەرلەمانتارێك: ناكۆكی لە بۆچوونی لیژنەكەی سەرسنووردا هەیە و پێدەچێت نەتوانن ڕاپۆرتی كۆتایی بنوسن

پێناچێت ئەو لیژنەیەی پەرلەمانی كوردستان كە سەردانی ناوچە سنوورییەكانی كرد، بتوانێت ڕاپۆرتێكی یەكگرتوو لەبارەی دۆخی ناوچەكە و هۆكارەكانی شەڕ و ئاڵۆزییەكان و داگیركارییەكانی توركیا بنوسیتەوە، ئەندامێكی لیژنەكە دەڵێت، پارتی دەیەوێت پەكەكە تۆمەتبار بكات، لەكاتێكدا ئەوان هیچ بارەگایەكی پەكەكەیان نەبینیوە و لە بەرامبەردا توركیا دەیان بارەگای دروستكردووە.

یەكێك لەو ئەندامانەی لیژنە هاوبەشەكەی هەرێم و بەغداد، كە ماوەی دوو ڕۆژ سەردانی ناوچە سنوورییەكانی پارێزگای دهۆكیان كرد، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “بڕیاربوو لیژنەكە ئەمڕۆ وادەیەك بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوە دیاریبكات، بەڵام بەهۆی ناكۆكی هیچ وادەیەك دیارنییە بۆ كۆبوونەوە”.

وتیشی، “پارتی دەیەوێت داگیركارییەكانی توركیا بخاتە ئەستۆی پەكەكە و ئەندامانی لیژنەكەش لەو ماوەیەی لەو ناوچانە بوون، هیچ بارەگایەكی پەكەكەیان نەبینیوە، بەڵام توركیا زیاتر لە 70 بارەگای دامەزراندووە و زیاتر لە 40 كیلۆمەتریش هاتوونەتە نێو خاكی هەرێمەوە”.

ئەو ئەندامەی لیژنەكە جەختی لەوەشكردەوە، “ئەگەری زۆر بەهێز هەیە نەتوانن ڕاپۆرتی هاوبەشی لیژنەكە بنووسنەوە، چونكە ناكۆكیی ئەندامانی لیژنەكە بۆی هەیە ناكۆكی گەورە و گرژی زیاتر بەدوای خۆیدا بهێنێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی و مستەفا کازمی پرسی میکانیزمی ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمیان تاوتوێکرد

ئێوارەی ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە درێژەی دیدارەکانیدا لە بەغداد، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی یەك هەفتە مۆڵەت دەداتە فەرمانگەكان بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی وەبەرهێنان

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە كۆبوونەوەیدا لەگەڵ بەرپرسی فەرمانگەكانی سلێمانی یەك هەفتە مۆڵەت دیاریدەكات بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی وەبەرهێنان.…
Total
0
Share