ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنا لە هەرێم.. توشبوون كەمبووەتەوە

تەندروستیی هەرێم ئاماری كۆرۆنای بڵاوكردەوە، لە 24 كاتژمێردا 856 كەس لە هەرێم تووشی كۆرۆنا بوون و 12 كەسیش گیانیان لەدەستداوە، بەراورد بە دوێنێ ژمارەی توشبوون دابەزیوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا لەبارەی ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی پەتای كۆرۆنا، ئەمڕۆ سێشەممە 6ی نیسان، ڕایگەیاند، “لە هەرێمی كوردستان 856 كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون، زۆرترین ژمارەی توشبوونیش لە پارێزگای دهۆك بووە كە 456 كەس توشبوون”.

لەبارەی مردن بە كۆرۆنا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاشكرایكردووە، “لەو ماوەیەدا 12 كەس لە هەرێمی كوردستان بە پەتای كۆرۆنا مردوون، دوو كەسیان لە هەولێر و سێ كەس لە سلێمانی و حەوت كەسیش لە دهۆك بوون”.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی، ژمارەی ئەو كەسانەی لە ماوەی 24 كاتژمێردا چاكبوونەتەوە، بریتین لە 432 كەس.

بابەتی پێشتر

هەردوو وەزارەتی پلاندانان و دارایی هەرێم كۆبوونەوە

بابەتی دواتر

گۆڕان و یەكگرتوو تاوتوێی پێكهێنانی هاوپەیمانی بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
2
Share