لە وڵاتی ئیمارات دەست بە چاپکردنی کتێبی نوێی ناوەندەکانی خوێندنی هەرێم دەکرێت

بەڕێوەبەری كۆگاكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئیماراتی کراوە و چاپی نوێی کتێبی سەرجەم وانەکانی ناوەندەکانی خوێندن لە ئیمارات چاپکراون و دەست بە دابەشکردنیان کراوە.

نعمان عوسمان بەڕێوەبەری كۆگاكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، بۆ قۆناغەكانی خوێندن كتێب هەر لە باخچەی منداڵانەوە تاكو 12 ی ئامادەیی و خوێندنی پیشەیی و عەرەبی و ئینگلیزی گرێبەستێك كراوە لەگەڵ كۆمپانیایەك لە وڵاتی ئیمارات كتێب چاپكراوە بە كوالێتی بەرز و رۆژانە دابەشدەكرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو وانانەی مەنهەجەکانیان گۆڕاوە، بە رێژەی 100% کتێبەکانیان چاپکراونەتەوە.

ئاشکراشیکرد، ئەم ساڵ رێژەیەكی زۆر لە كتێبەكان گەیشتووەتە دەستمان رۆژانە دابەشی دەكەین، داوا لە دایکان و باوکانیش دەکەین پەلەیان نەبێت لە دابینكردنی كتێب لە دەستپێكی خوێندن هەموو خوێندكارێك كتێب دەگاتە بەردەستی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زیاتر لە 20 کاتژمێرە تورکیا بۆردوومانی سنووری باتیفا دەکات و ژنێکیش بریندارە

فڕۆکەکانی تورکیا لەشەوی ڕابردووەوە بەردەوامن لەبۆدومانکردنی سنوورەکانی قەزای باتیفا و بەوهۆیەشەوە ژنێک لەگوندی بانکی سەروو برینداربووە. پەیامنێری تۆڕی…
Total
0
Share