كاتی ناردنی مووچەی مانگی حەوت ئاشكراكرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزارەتی دارایی عێراق وردبینی لە لیستی مووچەی بەشێك لە مووچەخۆرانی هەرێمی بەكۆتاهێناوە و چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیەدا مووچەی مانگی حەوت بنێرێت.

سەباح حەبیب، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق وردبینی لە لیستی مووچەی بەشێك لە مووچەخۆران بەكۆتاهێناوە و لەم هەفتەیە وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرێت.

وتیشی، “تائێستا لە عێراق كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆرانی عێراق نەهێنراوە و دوای ئەوە كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆرانی عێراق هات، وەزارەتی دارایی عێراق دەست بە ناردنی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێم دەكات”.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

كۆمسیۆن لە مانگی ئابدا ژمارە بە حزب و كاندیدەكان دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share