وتەبێژی وەزارەتی دارایی: لای ئێمە جێگای سەرسوڕمانە عێراق مووچەی فەرمانبەرانی دواخستووە

لە لێدوانێکدا وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، هەرێم مەرجەکانی عێراقی هەمووی جێبەجێکردووە بۆ ناردنی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێم، بەڵام جێگەی سەرسوڕمانە تا ئێستا عێراق مووچەکەی نەناردووە و نازانین چ بیانوویەکیان هەیە.

هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم بە دەنگی ئەمریکای وتووە، “مووچە تا لای ئێمە بوو دیاربوو. تا ئێمە نەوتمان دەفرۆشت، 21 مانگ مووچەمان لەکاتی خۆیدا دابەشدەکرد، مەگەر یەک یاخود دوو رۆژ لیستی مووچە دواکەوتبایە، رامان دەگەیاند، بەڵام دوای بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی، ئێستا فەرمانبەران و مووچەخۆران دەبێت بزانن ئەوە کێیە کە پابەند نییە.

هونەر جەمال ئاماژەی بەوەشداوە، حکومەتی هەرێم هەموو مەرجەکانی عێراقی بۆ دابینکردنی مووچەی مانگی چوار دابینکردووە و جێگەی سەرسوڕمانە بۆچی حکومەتی عێراق هەتا ئەمڕۆ، مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێمی دابیننەکردووە.

ئاشکراشی کرد، بۆ مانگی چوار دوو رێکار هەبوو حکومەتی هەرێم هەردووکیانی جێبەجێکردووە، یەکەم، ناردنی لیستی مووچە، دووەم تەرازووی پێداچوونەوە. وتیشی، “ئێمە دوو هەفتە لە مەوبەر هەموو ئەم داواکاریانەمان ناردووە، بەڵام بەداخەوە ئەوەی لای ئێمە جێگای سەرسوڕمانە ئێستا عێراق موبەریری چییە کە مووچەی فەرمانبەرانی دواخستووە لە کاتێکدا ئەبینین کە لای خۆیان مووچە دراوە و کێشەی نەختینە نییە.”

وتەبێژەکەی وەزارەتی دارایی جەختی لەوەکردووە، لەسەرووی هەموو کێشەکانەوە دەرگایان کراوەیە لە مەسەلەی داهاتی ناوخۆ و بە بەغدادیان وتووە، “فەرموون بەسەرچاو هەرچی داهاتی فیدراڵی هەیە ئامادەین رادەستی بکەین لە مەسەلەی تەوتینن ئەوە هەژماری مننمان هەیە هیچ گرفتێکی دروستنەکردووە و گرفتێکی تەکنیکی و یاسای لەسەر پرۆژەکە نییە. بەو هیوایەین مەبەستەکەیان تەنها بۆ ئەوە نەبێت بیانەوێت جارێکی تر کێشە بۆ مووچە دروستبکەن.”

 

بابەتی پێشتر

ئەو سەوزانەی باشترە لە وەرزی گەرمادا لێیان دووربکەویتەوە

بابەتی دواتر

بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە بەشە ناوخۆییەک لە دهۆک دوو خوێندکار برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share