هەناردەی کاڵاکانی هەرێمی کوردستان بۆ پارێزگاکانی عێراق دەستپێدەکاتەوە

ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی رایگەیاند، بە نووسراوی رەسمی داوامان کرد و هەناردەی کاڵاکانی هەرێمی کوردستان بۆ پارێزگاکانی عێراق دەستپێدەکاتەوە.

لە راگەیەندراوێکدا ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات، ”حکومەتی فیدراڵی ئەو رێکارانەی تاوەکو یەکی ئەیلول راگرت کە لە بارەی گواستنەوەی کاڵا لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور دەریکردبوون تاوەکو هەردوولا پێداچوونەوە بە رێنماییەکاندا بکەن”.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ”رێکارەکە ئاستەنگی بۆ گواستنەوەی کاڵای هاوردە و بەرهەمی ناوخۆیی دروستکردبوو، بەجۆرێک دەبوو کاڵای هاودەکراو لە دەرەوە بە بازگەیەکی نەینەوا و بەرهەمی ناوخۆیی بە بازگەی کەرکوکدا تێپەڕ بێت، هەروەها کارگە ناوخۆییەکانیش مۆڵەت لە بەغداد وەربگرن”.

دەشڵێت، ”لە سەرەتای رێگریەکان لە بەرهەمی کارگە ناوخۆیەکان لەلایەن بازگەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق، ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی داوای لابردنی ئەو بازگانەی کردو و نووسراوی رەسمی ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەشتوگوزاری سلێمانی: پێشنیارکراوە چیای گۆیژە بکرێت بە چەند زۆنێکی گەشتیاری

گەشتوگوزاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، “چیای گۆیژە ناکرێت بە  پرۆژەی نیشتەجێبوون، بەڵکو پێشنیارکراوە بکرێت بە چەند زۆنێکی گەشتیاری”. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی…
Total
0
Share