پۆلیسی هەولێر: بكوژ و كوژراوی رووداوەكەی ئەمڕۆ بەكارهێنەری هۆشبەر بوون

ئەو چەك و كەلوپەلانەی بە كوژراوەكە بووە

پۆلیسی هەولێر وردەكاریی كوشتنی كەسێك لەلایەن برایەكی بچوكی خۆیەوە ئاشكرادەكات و دەڵێت، هەردووكیان بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر بوون.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، كاتژمێر 1:30 خولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزەكانیان لە بوونی رووداوێكی كوشتن لە گەڕەكی تەیراوە نزیك گازینۆی (كورد و عەرەب) ئاگاداركرایەوە.

وتیشی، “دوای گەیشتنی تیمێكی هێزەكانی پۆلیس و ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە دەركەوت كەسێك بەناوی (جێگر رێگر مستەفا) تەمەن 21 ساڵ لە نێو ئۆتۆمبێلێكی جۆری كیا/ سپۆرتاج كوژراوە”.

پاش بەدواداچوون دەركەوت تۆمەتبار و بكەری تاوانەكە برایەكی خۆیەتی بەناوی (ج. رێگر مستەفا) تەمەن 19 ساڵ و، دوای پێنج كاتژمێر لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە دەستگیركرا، هۆگر عەزیز وای وت.

ئەوەشی خستەڕوو، لەنێو كەلوپەكانی كوژراودا چەندین كەرەستە و ماددەی قەدەغەكراو دەستی بەسەرداگیرا، كەچی كڵاشینكۆف و ژمارەیەك فیشەك، دەمانچە و شەش فیشەك. هەروەها ماددەی هۆشبەری جۆری (كریستاڵ، جامایكا، تریاك و هیرۆین) و تەرازوو و كەرەستەی كێشانیان.

وتەبێژی پۆلیس روونیشیكردەوە، هەریەك لە بكوژ و كوژراو بەكارهێنەر و فرۆشیاری ماددەی هۆشبەر بوون.

ئەوەشی ئاشكراكرد، تاوانەكە بە چەكی كڵاشینكۆف ئەنجامدراوە كە هی كوژراو بووە و لەلایەن براكەیەوە 11 فیشەكی پێوەنراوە و پاڵنەرەكەشی كێشەی خێزانی بووە.

بابەتی پێشتر

شەپۆلێكی باران روو لە شارەكانی هەرێم دەكات

بابەتی دواتر

لاهور جەنگی پاکانە بۆ هەڵەکانی رابردووی دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی تۆماتبارێکی دەستگیرکرد بەناوی ڕێکخراوەوە پارەی لە کەسوکاری شەهیدان وەرگرتووە

بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، ڕایگەیاند تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە بە فێڵ و بەناوی ڕێکخراوەوە پارەی لە کەسوکاری شەهیدان وەرگرتووە.…
Total
0
Share