پۆلیسی سلێمانی هەڕەشە لەو كەسانە دەكات كە خۆیان وەك “پاڵەوان” پیشاندەدەن

پۆلیسی سلێمانی لە ڕوونكردنەوەیەكدا دەڵێت، ئەوان “ژنە دەروون نەخۆشە بێلانە”كەیان ڕزگاركردووە نەك هەندێك كەسی دیكە.

لە ڕوونكردنەوەیەكدا پۆلیسی سلێمانی ئەمشەو 12ی كانونی دووەم ڕایگەیاندووە، “پاش ئه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی‌ بەڕێوبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ژیانی‌ ژنێكی دەروون نەخۆش ‌و بێلانه‌ ڕزگاركرا، له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌سه‌وه‌ له ‌تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بانگه‌شه‌ی‌ ئه‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ ئه‌وان ژیانی‌ ئه‌و ژنه‌یان ڕزگاركردووه”‌.

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستوەتەڕوو، “لێره‌وه‌ جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ گرته ڤیدیۆییەكەی ئه‌و ژنه‌ لە تۆرە كۆمەڵایەتییەكان، ڕاستەوخۆ بەڕێوبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بنكەی پۆلیس سەرای ڕاسپارد بۆ بەدواداچوون”.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، “پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، بنكەی پۆلیسی سەرا لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و ژنەكە دۆزرایەوە و بە هاوكاریی د.سەباح هەورامی، بەڕێوبەری تەندروستیی سلێمانی، گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی چارەسەری نەخۆشییە دەروونییەكان ‌و لەئێستادا لەو نەخۆشخانەیە چارەسەری پزیشكی وەردەگرێت”.

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی ڕاگەیاندووە، “له ‌حاڵه‌تی‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ هه‌ر كارێكی‌ له‌و جۆره ‌و خۆ به‌پاڵه‌وانكردن له‌ تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ناچار ده‌بین ئه‌و كه‌سانه‌ ڕوبه‌ڕووی‌ یاسا و دادگا بكه‌ینه‌وه”‌.

بابەتی پێشتر

لەنێوانیاندا سێ كورد هەیە.. ئەمریكا سزای بەسەر پێنج كەسدا سەپاند

بابەتی دواتر

بزانە لە شارەکەى من و تۆ چى ڕودەدات؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی 10 تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ دەڵێت، “به ‌تۆمه‌تی‌ ئاژاوه‌ نانه‌وه‌ و دروستكردنی‌ پشێوی ‌‌و برینداركردنی‌ هاوڵاتییه‌ك به ‌چه‌قۆ، مه‌فره‌زه‌كانی‌…
Total
0
Share