قوباد تاڵەبانی بەشداریی لە کۆبوونەوەی تایبەت بە رێکخستنەوەی دارایی گشتیی هەرێم کرد

ئەمڕۆ بە بەشداری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی تایبەت بە رێکخستنەوەی دارایی گشتیی هەرێم بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ دووشەممە بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بە بەشداری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانب کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ڕێکخستنەوەی دارایی گشتی هەرێمی کوردستانمان ئەنجامدرا و بڕیاری کۆبوونەوەی هەفتەی رابردووی ئەنجومەنی وەزیران خرایەڕوو، کە تێیدا بە کۆی دەنگ بڕیاری رێکخستنەوەی دارایی گشتی لە سەرتاسەری هەرێم پەسەند کرا.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی داڕشتنی میکانیزمێکی تایبەت بە رێکخستنەوەی داهات و خەرجییە گشتییەکان لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان کرد و جەختلەوەکرایەوە کە دابینکردنی مووچە وەک ئەولەویەتی خەرجیەکان و مامەڵەکردنی وەک خەرجییەکی سیادی ، کاری لە پێشینەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، هەرچی خەرجییە گشتیەکانی دیکەشە، پێویستە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و لەسەر بنەمای ژمارەی دانیشتووان، لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دابەش بکرێت.

هاوکات بڕیاری یەکخستنی ئەژمێری بانکیی سەرجەم سەرچاوەکانی داهات لە سەرتاسەری هەرێم لە یەک حسابی بانکی و هەروەها کۆتاییهێنان بە دابەشکاریی ڕێژەییدا دران.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: پشتیوانی ئەوەین تانەی یاسایی لە گرێبەستەکەی وەزارەتی تەندروستی بدرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “پشتیوانی ئەوەین تانەی یاسایی لە گرێبەستەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بدرێت”. سۆران عومەر، ئەندامی…
زیاتر ببینە

عێراق دواپێشهاتەكانی پەیوەست بە بۆردومانەكەی توركیا بۆسەر سەیرانگاكەی زاخۆ ئاشكرادەكات

وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەردەوامی هاندانی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەكەی ئەمدواییەی توركیا بۆسەر سەیرانگاكەی زاخۆ دووپاتدەكاتەوە. ئەحمەد سەحاف…
Total
0
Share