ئازاد محەمەد ئەمین: لە دابینكردنی نەوتی سپی بۆ پارێزگای سلێمانی دەبێت بڕەكەی دیاریبكرێت

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بە نووسراو داوامان لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان كردووە نرخی ئەو نەوتە سپییەی بە هاوڵاتییان دەدرێت كەمبكرێتەوە و ئاشكرایدەكات، ئەو نەوتەی كە بڕیارە بۆ وەرزی زستانی ئەمساڵ دابینبكرێت تا ئێستا بڕەكەی بۆ پارێزگای سلێمانی دیاری نەكراوە.

ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “بەر لەوەی نووسراوی هەر قائیمقامێكمان بەدەست بگات كە داوای كەمكردنەوەی نرخی نەوتی سپییان كردووە، ئێمە بە نووسراوێك داوامان لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان كردووە ئەو بەرمیلە نەوتەی بە 103 هەزار دەدرێتە هاوڵاتییان نرخەكەی كەمبكرێتەوە و تا ئێستا وەڵامی نووسراوەكەمان نەدراوەتەوە”.

ئاشكرایكرد، دوای ئەوەی نەوت بەسەر هاوڵاتییانی ناوچە شاخاوییەكاندا دابەشدەكرێت و پڕۆسەكە كۆتایی پێدێت ئەو كات لەناو شار دەستدەكرێت بە دابەشكردنی نەوتی سپی، بەڵام گرفتەكە لەوەدایە تا ئێستا بڕی ئەو نەوتەی كە بۆمان دابیندەكرێت دیاری نەكراوە و پێویست دەكات وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ئاگادارمان بكاتەوە كە بۆ وەرزی زستانی ئەمساڵ چەند بڕە نەوت بۆ پارێزگاكە دابیندەكات تا وەكو ئێمە بەرچاو ڕوونیمان هەبێت كە ئەو بڕە نەوتەی دابیندەكرێت دەتوانین بەسەر هەموو هاوڵاتییاندا دابەشی بكەین یاخود نا.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە ئەنجومەنی پارێزگاوە نووسراوێكی دیكە بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دەكەینەوە و داوا دەكەین ئەو نەوتەی بۆ پارێزگای سلێمانی تەرخاندەكرێت بڕەكەی دیاریبكەن.

بابەتی پێشتر

هاوڵاتییەك دوای 411 ڕۆژ لە تووشبوونی بە كۆرۆنا چاكبووەوە

بابەتی دواتر

جۆبایدن: ئێران ڕزگار دەكەم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share