لەنێوانیاندا سێ كورد هەیە.. ئەمریكا سزای بەسەر پێنج كەسدا سەپاند

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا سەپاندنی سزای بەسەر دوو سەركردەی ڕێكخراوی قاعیدە و سێ سەركردەی كەتیبەیەكی كوردیدا ڕاگەیاند.

مایك پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئەمڕۆ سێشەممە 12ی كانونی دووەم سەپاندنی سزای بەسەر دوو سەركردەی داعشی نیشتەجێی ئێران و سێ سەركردەی كەتیبەیەكی كوردیدا ئاشكراكرد، بەبێ ئەوەی ناوی كەتیبەكە بڵاوبكاتەوە.

هاوكات سایتی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا بڵاویكردەوە سزاكە پەیوەندی بە ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆرەوە هەیە و پێنج كەسەكەی بە “تیرۆرستی سەر ئاستی جیهانی” ناوبردوون.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەسەر سایتەكە بڵاوبووەتەوە، سزادراوان بریتین لە ئەباتای محەمەد كە بەڕەگەز مەغریبی-یە و لە ئێران نیشتەجێیە، ئەحمەد ئیسماعیل فوئاد ڕەسوڵ كە بەڕەگەز عێراقییە و لە ئێران نیشتەجێیە، هەروەها سوڵتان یوسف حەسەن كە بە ڕەگەز سعودی-یە و لەنێوان ئەفغانستان و ئێران لە هاتووچۆدایە.

سزاكان بەهەمان شێوە فوئاد ئەحمەد نوری عەلی بەڕەگەز عێراقی و نیشتەجێی ئێران، هەروەها شەریف نیعمەت حەمەڕەحیم كە ئەویش عێراقییە و لە ئێران نیشتەجێیە گرتووەتەوە.

هەرسێ عێراقییەكە بە سەركردەی كەتیبە كوردییەكە ناویان هێنراوە، بەبێ ئەوەی وردەكاری زیاتر ئاشكرابكرێت.

كوژرانی سەركردەیەكی قاعیدە
پۆمپەیۆ هەر ئەمڕۆ كوژرانی ئەبومحەمەد میسری، كەسی دووەمی ڕێكخراوی قاعیدەی ڕاگەیاند، كە داواكراوە بەهۆی كوشتنی ئەمریكییەكان بەهۆی تەقینەوەكانی ئەفریقا لە ساڵی 1998.

ئەوەشی وت، ئەبومحەمەد لە 7ی ئابی ساڵی ڕابردوو كوژراوە، بەڵام بەبێ ئەوەی پێشتر كوژرانی ئاشكرابكرێت.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا جەختی لەسەر ئەوەشكردەوە كە ئێران بووەتە بنكەی ڕێكخراوی قاعیدە. ئاماژەی بەوەشكرد كە قاعیدە بنكەیەكی بۆ سەركردەكانی لە تاران داناوە و لەئێستادا جێگرانی ئەیمەن زەواهیری لێی نیشتەجێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ماوەی چوار مانگە پڕۆژەكە ڕاگیراوە
حكومەت: پارە بۆ ڕێگای دووسایدی کەلار – دەربەندیخان خەرجكراوە و كاركردن بەردەوامە

ماوەی چوار مانگە پڕۆژەی ڕێگای دووسایدی کەلار – دەربەندیخان بەهۆی خەرجنەكردنی بودجەوە كارەكانی ڕاگیراون، بەڵام حكومەت دەڵێت، پارەی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە: ئەمشەو ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی 12ی ئامادەیی رادەگەیەندرێت

وەزارەتی پەروەردە رایدەگەیەنێت، ئەمشەو ئەنجامی تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی بڵاودەكرێتەوە. لیژنەی باڵای تاقیكردنەوە گشتییەكانی سەر بە وەزارەتی…
Total
0
Share