وەزارەتی دارایی چەند زانیارییەك لەبارەی داهات و نرخی نەوت ئاشكرادەكات

بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە پڕۆژە یاسای بودجەی 2022دا نرخی یەك بەرمیل نەوت بە 90 دۆلار دەخەمڵێندرێت و جەختیشدەكاتەوە 51 ترلیۆن دینار بۆ پشتیوانیكردن و بەردەوامیدان بە پڕۆژەكانی پێشتر و پڕۆژە نوێیەكان تەرخانكراون.

تەیف سامی، بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، پڕۆژە یاسای بوجەی 2022ی عێراق كە ئامادەكراوە 51 ترلیۆن دینار بۆ پشتیوانیكردنی پڕۆژە بەردەوامەكان و پڕۆژە نوێیەكان تەرخاندەكرێن و بەرزبوونەوەی بەهای نەوت لە بازارەكانی جیهان لە بەرژەوەندیی عێراق بووە.

ئاشكرایكرد، نرخی یەك بەرمیل نەوت لە پڕۆژە یاسای بودجەدا بە 90 دۆلار دەخەمڵێندرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارمەندانی کارەبای سلێمانی بایکۆتیان راگەیاند

بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیانەوە، کارمەندانی کارەبای سلێمانی بایکۆتیان راگەیاند. ئەمڕۆ کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی، بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیانەوە بایکۆتیان…
Total
0
Share