سەرۆكی پێشووی ئەمریكا لە هەوڵێكی كوشتندا بە سووكی برینداربوو.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەكاتی هەرێمی كوردستان هەوڵێك بۆ كوشتنی دۆناڵد ترەمپ- سەرۆكی پێشووی ئەمریكا و كاندید بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆكایەتیی ئەو وڵاتە ئەنجامدرا.
لە هەوڵەكەدا ترەمپ بە سووكی برینداربوو، بەڵام یەكێك لە ئامادەبووانی كۆبوونەوە جەماوەرییەكەی كوژرا و دووانی دیكەش برینداربوون.