ڤیدیۆ.. بایدن بانگی پەرلەمانتارێکی مردوو دەکات

لە وتارێکیدا لەبەردەم کۆنگرێسی ئەمریکا، جۆوو بایدن دووبارە دەکەوێتە دۆخێکی” شەرمەزارکەر”ەوە بەهۆی ئەوەی بانگی پەرلەمانتارێک دەکات ماوەیەکە مردووە.

جۆو بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە کۆنفرانسێکدا کە تایبەت بوو بە قەیرانی خۆراک، وتارێکی پێشکەش کرد و لەبەشێکی وتارەکەیدا بانگی کۆنگرێسمانێکی کرد بەناوی جاک والۆڕسکی.

بایدن وتی،” جاکی تۆ لەکوێی؟ ئایا تۆ لێرەی؟، لەوباوەڕەدابووم ئەو لێرە بێت”.

ئەم قسانەی بایدن لە کاتێکدایە، مانگی ڕابردوو جاک والۆڕسکی ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا گیانی لەدەستدا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میدیاکانی ئێران: ئیلۆن مەسک ئینتەرنێتی بێبەرامبەر بۆ خەڵکی ئێران دابیندەکات

کەناڵی (ئێران ئینتەرناشناڵ) بڵاویکردەوە، ئیلۆن مەسک، ملیاردێری جیهانی ئینتەرنێتی بێبەرامبەر بۆ خەڵکی ئێران دابیندەکات. کەناڵەکە لە هەواڵێکدا ئاماژە…
Total
0
Share