وەزارەتی دەرەوەی سوریا رایدەگەیەنێت، ئامادەن پەیوەندییەكانیان لەگەڵ توركیا ئاساییبكەنەوە بەو مەرجەی هێزەكانی توركیا لە خاكی وڵاتەكەیان بشكێتەوە.
لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی دەرەوەی سوریا بڵاویكردەوە، بە مەرج ئامادەن بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ توركیا بەو مەرجەی راستەوخۆ هێزەكانی توركیا لە وڵاتەكەیان بكشێنەوە و دەستبەرداری هاوكاریكردنی ئەو گروپانە بێت كە لە سوریان.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، مانەوەی ئەو گروپانە لە خاكی وڵاتەكەیان هەڕەشە و مەترسییە لەسەر سوریا و ئاییندەی وڵاتەكەیان بۆیە دەبێت پێشوەختە توركیا بڕیاربدات دەستبەردای هاوكاریكردنی ئەو گروپانە بێت.