زانیاریی نوێ لەبارەی مووچەی دوو مانگی هێزە ئەمنییەكان ئاشكراكرا

وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیەدا حكومەتی عێراق مووچەی دوو مانگی هێزە ئەمنییەكانی هەرێم بنێرێت و دەست بەدابەشكردنیان دەكرێت و دەشڵێت، “رێككەوتن كراوە كە نابێت كێشە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دروستبكرێت”.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، حكومەتی عێراق بڕیاریداوە بە خەرجكردنی مووچەی دوو مانگی هێزە ئەمنییەكانی هەرێم كە چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیەدا بنێرێت و دەست بە دابەشكردنی هەردوو مووچەكە دەكرێت.

وتیشی، ” پێشتر رێككەوتن كراوە كە نابێت مووچە تێكەڵ بە پرسەكانی دیكە بكرێت و بەو لێكتێگەیشتنەی لە نێوان هەرێم و بەغداد هەیە ئومێدەوارین كێشەكان چارەسەربكرێن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی دەستپێکردنەوەی بارانبارین کەشناسیی هەرێم روونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ ئەگەری نمەباران هەیە. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share