لەبارەی دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژەوە روونكردنەوە دەدرێت

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ رایدەگەیەنێت، بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژی دەبێت بودجەی تەرخانكراو بۆ مامۆستایانی وانەبێژ بخرێتە سەر بودجەی حاكیمە لە عێراق و دەشڵێت، “سبەی دەست بە دابەشكردنی شایستە داراییەكانی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێم دەكرێت”.

عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تائێستا هیچ هەنگاوێكی نوێ بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ نییە و ئەوانەی هەن تەنها دەنگۆی سۆشیاڵ میدیان و هیچ بڕیارێك بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ نەدراوە كە دەوترێت ئەمساڵ وانەبێژان دەكرێنە گرێبەست.

وتیشی، “تەنها لە یەككاتدا دەتوانرێت چارەسەری كێشەی مامۆستایانی وانەبێژبكرێت كە بودجەكەیان لەسەر خەرجیی حاكیمە بۆ تەرخانبكرێت و ئەگەر ئەمە بكرێت نەك كێشەی مامۆستایانی وانەبێژ، بەڵكو یەكەمەكان و فەرمانبەرانی گرێبەستیش چارەسەردەبن.

ئاشكراشیكرد، لە پلانماندایە لە ئاییندەیەكی نزیكدا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی كۆببینەوە و بەڵێنی چارەسەری كێشەكانی مامۆستایانی لێوەربگرین.

سەبارەت بە دابەشكردنی شایستە داراییەكانی مامۆستایانی وانەبێژ باسیلەوەكرد، سبەینێ یەكشەممە دەست بە دابەشكردنی شایستە داراییەكانی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێم دەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم: لە دوو رۆژی پشووی سەرژمێریدا 22 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتیان دراوە

بەڕێوەبەرایەتیی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم رایگەیاند، لە رۆژی یەكەم و دووەمی پشووی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان (22) كاتژمێر كارەبای نیشتمانی…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: مانگی رابردوو زیاتر لە 26 هەزار نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە

تەندروستیی سلێمانی، رایگەیاند، مانگی رابردوو زیاتر لە 26 هەزار نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی،…
Total
0
Share