راپۆرتێکی ئەمریکی بڕی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران ئاشکرادەکات و ئێران رەتیدەکاتەوە

ئاژانسی بلومبێرگ ئاشکرای کرد، چاودێرانی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی کە هەفتەی رابردوو لە ئێران بەڵگەکانیان دەستکەوتووە دەریدەخەن، ئێران یۆرانیۆمی تا ئاستێکی تەنیا کەمێک لە خوار ئاستی پێویست بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی پیتاندووە.

بەپێی راپۆرتی بلومبێرگ، ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم هەوڵدەدات روونیبکاتەوە کە ئێران چۆن یۆرانیۆمی پیتێنراوی بە رێژەی 84 لەسەد کەڵەکە کردووە، کە بەرزترین ئاستی پشکنەرەکانە تا ئێستا لە وڵاتەکەدا دۆزیویانەتەوە و تەنها لەسەدا 6 کەمترە لەو رێژەیەی کە پێویستە بۆ چەکی ئەتۆمی.

لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئێران پێشتر ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ئاگادار کردووەتەوە کە وێستگەکانی بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم بە رێژەی تەنیا لە سەدا 60 تەرخەنکردووە.

باس لەوە دەکات، کە پشکنەرەکان دەیانەوێت بزانن ئایا ئێران بە مەبەست گەیشتووەتە ئەم ئاستە، یان چڕبوونەوەکە کەڵەکەبوونێکی بێ مەبەستە، ئاماژە بەوە دەکات کە ئەمە دووەمجارە لەم مانگەدا چاودێران چالاکییە گوماناوییەکانی پەیوەست بە پیتاندنی ئێران تۆماربکەم.

لە بەرامبەردا بەرپرسێکی باڵای ئێران رەتیکردەوە کە ئێران تا ئێستا زیاتر لە 60%ی یۆرانیۆمی پیتاندبێت و ئەم زانیارییەشی بە “شێواندنی ڕاستیەکان” ناوبرد، بەپێی راپۆرتی بلومبێرگ.

بابەتی پێشتر

هەرێمی كوردستان بەرەو كوێ؟<br>ئەمریكا نیگەرانە لە پاشەكشێی مافەكانی مرۆڤ و ئازادی لە هەرێم

بابەتی دواتر

سێ کەس بە تۆمەتی دزینی غاز دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share