سەرەڕای گەڕانەوەی تاڵیبان ژنان لە کاری ڕاگەیاندن بەردەوامن

بەپێی ئەزموونی خەڵکی ئەفغانستان لەگەڵ حوكمی چەکدارانی تاڵیبان لەسەرەتای ساڵانی 2000ــەكانەوە، بە بەراورد بە ئێستا ئەو گروپە چەکدارە کەمێک نەرمی دەنوێنێت، شیکەرەوانی سیاسیش پێیانوایە نەرمییەکەی تاڵیبان جۆرێک لە سیاسەتی خۆیانە.

وا چاوەڕواندەکرا لەگەڵ هاتنەوەی چەکدارانی تاڵیبان بەربەستەکان بۆ ژنانی ئەفغان دروستبکرێنەوە، لەوانە ڕێگریکردن لە خوێندنیان، یان کاری ڕاگەیاندن.

تەلەڤيزیۆنی “تڵوع نیوز” کە نوسینگەی سەرەکی لە کابولی پایتەختی ئەفغانستانە، بەردەوامە لە کارەکانی و ژنانی ڕاگەیاندنکاری تەلەڤيزیۆنەکەش هێشتا لەسەر کارەکانیانن.

دوێنێ پێشکەشکارێکی ژن ئەگەرچی لەچکەکەی سەری لەچکێکی ئاسایی بوو، چاوپێکەوتنی لەگەڵ سەرکردەیەکی تاڵیبان دەکرد و لە شاشەی “تڵوع نیوز”ەوە پەخشکرا.

بەیانيی ئەمڕۆ پەیامنێرێکی کچی هەمان کەناڵ لەناو بازاڕێکی میلـلی کابولدا لە پەخشی ڕاستەوخۆدا باسی بارودۆخی کابولی دەکرد.

بابەتی پێشتر

ماوەی 69 ڕۆژە نوێنەری بەڕێوەبەریی خۆسەر لە هەولێر "ڕفێندراوە"

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: بەردەوامبوونی كارەكانی 100 مەتری پارەی دیكەی پێویستە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share