بەڕێوەبەری راگەیاندن لە شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، زەوی ئامادەدەكرێت كە بەسەر فەرمانبەراندا دابەشبكرێت.
زەردەشت رەفیق، بەڕێوەبەری راگەیاندن لە شارەوانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، 15 بۆ 17 هەزار دۆنم زەوی ئامادەدەكرێت كە بەسەر فەرمانبەراندا دابەشبكرێت و سەرۆكی شارەوانی لەگەڵ ئەو تیمەی تایبەتە بە پێدانی زەوی بە فەرمانبەران كۆبوونەوەیەكی ئەنجامدا و داوای لێكردن پڕۆسەی جیاكردنەوەی زەوییەكان خێراتربكەن.
وتیشی، “ئەو زەوییانەی بە فەرمانبەران دەدرێت دەبێت لە سنووری ماستەرپلاندا بێت”.