کەشناسیی هەرێم: شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، ئەمشەو شەپۆلێکی بارانبارین چەند ناوچەیەکی هەرێم دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە گوێرەى تازەترین وێنەى مانگى دەستکرد ئێستا جوڵەى هەورەبروسکە و نمەباران لەچەند ناوچەیەکی عێراق هەیە.

دەشڵێت، پێشبینیدەکرێت لە کاتژمێرەکانى داهاتوودا ئەو شەپۆلە بەرەو سلێمانى و ناوچەکانى ئیدارە راپەرین و هەندێک لە ناوچەکانی ئیدارەی سۆران بڕوات لەگەڵ بەرزبوونەوەى تۆزێکى سوک.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كارمەندانی نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوون لە سلێمانی گردبوونەوە

لە شاری سلێمانی بەهۆی دابەشنەکردنی مووچەکانیانەوە، كارمەندانی نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوون گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا ئەمڕۆ یەکشەممە، کارمەندانی نەخۆشخانەی…
Total
0
Share