ئەڵمانییەکان بە گڵۆپی سەوز پشتگیری و پێشوازی لە کۆچبەرانی بیلاڕوسیا دەکەن

گروپێک لە چالاکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە شاری بەرلینی پایتەخت، شەش هەزار گڵۆپی سەوزیان داگیرساند، بۆ پشتگیری و پێشوازی لە کۆچبەرانی بیلاڕوسیا.

ئەو گروپە چالاکە بە گڵۆپە سەوزەکانیان لەبەردەم پەرلەمانی ئەڵمانیادا داوایانکرد وڵاتەکەیان هەڵوێستی هەبێت لەسەر دۆسییەی ئەو کۆچبەرانە.

لە پرسی کۆچبەرانی بیلاڕوسیادا هەمیشە ناوی ئەڵمانیا دەهێنرا، چونکە لە چاوپێکەوتنی کۆچبەراندا زۆرینەیان باسی ئەوە دەکەن دەیانەوێت خۆیان بگەیەننە ئەڵمانیا.

ئەگەرچی بیلاڕوسیا سنوری لەگەڵ ئەڵمانیادا نییە، کۆچبەران دەبێت سنوری وڵاتی پۆڵەندا ببڕن تا دەگەنە ئەڵمانیا، بەڵام بەشێکی زۆری کۆچبەران دەیانەوێت بگەنە ئەڵمانیا.

لەکاتی سەردانی لۆکاشینکۆ، سەرۆککۆماری بیلاڕوسیا بۆلای کۆچبەران لە سنوری وڵاتەکەی باسی ئەڵمانیا کرایەوە و لۆکاشینکۆ ڕایگەیاند، “ئەوروپا مافەکانی مرۆڤی بۆ گرنگ نییە، ئەگەرچی لەگەڵ ئەڵمانیا قسەمان کردووە لەسەر دۆسییەی کۆچبەران”.

دواتر وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بەفەری وەڵامی سەرۆککۆماری بیلاڕوسیای دایەوە و ڕایگەیاند، هیچ دانوستانێکیان لەسەر ئەو پرسە نەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە: لە کردەوەیەکی دوژمنکارانەدا 6 پێشمەرگە بە غەدر و خیانەت شـ.ـەهیدکران

وەزارەتی پێشمەرگەی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەمە، بە 6 مـ.ـووشەکی بالیستیی ئـ.ـێران هێرشکراوەتە سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری…
Total
0
Share