دەستەی خانەنشینیی نیشتمانیی بڵاویکردەوە، دەست بە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان بۆ مانگی تەمموز کراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دابەشکردنی مووچەکانیان دوای تەواوکردنی رێکارەکانی ناردنی مووچەکانیان بووە.
بەشی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، دەستیان کردووە بە دابینکردنی دارایی بۆ مووچەی خانەنشینان (شارستانی و سەربازی) بۆ مانگی تەمموز.
باس لەوەشکراوە، خانەنشینان (مەدەنی و سەربازی) کە ئاگادارکردنەوەیان پێگەیشت دەتوانن سەردانی لقی بانکەکان یان بنکەکانی ATM لە بەغدا و پارێزگاکان بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان.