كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە دوا هەڵویستی راگەیاند

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكانی عێراق دوا هەڵوێستی خۆی لە بارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق راگەیاند و دەشڵێت، “ناتوانین بەیەكەوە هەردوو هەڵبژاردنەكە ئەنجامبدەین”.

لەو بارەیەوە عیماد جەمیل سەرۆكی تیمی راگەیاندنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، نووسراوێك لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان گەیشتووەتە ئەنجومەنی كۆمسیاران و كە لە دانیشتنی داهاتووی ئەنجومەنەكەدا گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت.

راشیگەیاند، ناتوانین هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ ھەڵبژاردنی پارێزگاكان ئەنجامبدەین و تائێستا لە ھەرێمی كوردستان رێژەیەكی كەمی دەنگدەران تۆمارەكانیان نوێكردووەتەوە كە گەیشتە 1500 دەنگدەرە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: ئەو نەخۆشخانەیەی تەرمەكەی ڕادەستنەدەكردەوە بە داخستن و پێبژاردن سزادراوە

ئەو نەخۆشخانەیەی بەهۆی نەدانی پارەوە تەرمی كۆچكردوویەكی تووشبوو بە كۆرۆنای ڕادەستی كەسوكارەكەی نەدەكردەوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی هەولێرەوە بە…
Total
0
Share