ڕێبەر ئەحمەد: قۆناغەكە وابەستەبوون بە عێراقەوە دەخوازێت

‏”پێویستە سەرۆك كۆمار دەوڵەتی عێراق بپارێزێت”‏

ڕێبەر ئەحمەد، كاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار، لە وتارێكدا باس لە وابەستەبوون بە دەوڵەتی عێراق و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی دەكات، دەڵێت، پێویستە سەرۆك كۆمار دەوڵەتی عێراق و دامەزراوەكانی بپارێزێت.

ڕێبەر ئەحمەد كاندیدی هاوپەیمانییە سیانییەكەی نێوان پارتی و سەدر و بەشێك لە سوننەكان، كە ناویانناوە “ڕزگاركردنی نیشتمان”، وتارێكی لە ژمارەی ئەمڕۆی ڕۆژنامەی “شەرقلئەوسەت” بڵاوكردووەتەوە، باس لە ئەركەكانی سەرۆك كۆمار دەكات بۆ دۆخی ئێستای عێراق و ناوچەكە و جیهان.

كاندیدەكەی پارتی نووسیویەتی، “ئێمە لە زەمەنی عێراقێكی نوێداین. دەنگی گەلەكەمان بیست كە سیستمێكی دەوێت لە ئاستی عێراق و مەزنیی مێژوویی گەلان و كەلتوورەكەیدا بێت، لە ساتی تاقیكردنەوەیەكی مەزنداین بۆ ئەو سەركردانەی خاكەكەیان خۆشدەوێت. مەرجی قۆناغەكە بریتییە لە وابەستەبوون “الولاء” بۆ دەوڵەت و پاراستنی بەرژەوەندییەكانی.

ڕێبەر ئەحمەد زیاتر لەوەش دەڵێت، “پێویستە سەرۆك كۆمار ئەو ڕۆڵە ڕاستەقینەیە ببینێت كە دەستوور بۆی دیارییكردووە، بۆ پاراستنی دەوڵەت و دامەزراوەكانی لە هەر هەڕەشەیەك”.

كاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار پێویستی و گرنگیی “هاوشانی” و “هەماهەنگی”ی نێوان بەغداد و هەولێر دووپاتدەكاتەوە، دەڵێت، هەردووكیان یەكتری تەواودەكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق لە رێگای كامێرای چاودێرییەوە چاودێریی جموجۆڵی بازرگانیی دەروازە سنوورییەكانی هەرێم دەكات

حكومەتی عێراق لە رێگای كامێرای چاودێرییەوە چاودێریی جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازە سنوورییەكانی هەرێم و عێراق دەكات كە كامێراكان…
Total
0
Share