خوێندنی باڵای هەرێم: بەڕێژەی 10% لێخۆشبوون لە قەرزی تواناسازیی جێبەجێدەکرێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەڕێژەی 10% لێخۆشبوون لە قەرزی تواناسازیی جێبەجێدەکرێت”.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، ”لە گشتاندنێکدا بە ژمارە 11576 لە رۆژی 24ی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ، ئاڕاستەی سەرجەم زانکۆ و دامەزراوە زانستییەکانی هەرێمی کوردستان کراوە و پاڵپشتە بە نووسراوی سەرۆکایەیتی ئەنجومەنی وەزیران، تێیدا هاتووە، بە رەچاوکردنی دۆخی دارایی و بەمەبەستی ئاسانکاریی بۆ کاندیدانی پێشووی بەرنامەی تواناسازی تاوەکو ماوەی گەڕانەوەی قەرزەکانیان، بڕیاردرا بە لێخۆشبوون بەڕێژەی 10% بەمەرجێک بە یەک گوژمە قەرزەکانیان بدەنەوە لە ماوەی سێ مانگدا”.

دەشڵێت، ”بۆ ئەم مەبەستە کاندیدانی پێشووی بەرنامەی تواناسازیی ئەوانەی تاوەکو ئێستا پاکتاوی داراییان ئەنجام نەداوە، ئەمە دەبێتە دەرفەتێک بۆ ئەوەی بتوانن پاکتاوی دارایی ئەنجام بدەن و سوودمەند بن لە بڕیاری لێخۆشبوون لە قەرزەکانیان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی سووتەمەنیی قائیمقامیەتی هەڵەبجە: ئەمڕۆ بەنزین دابەش ناکرێت

لیژنەی سووتەمەنیی قائیمقامیەتی هەڵەبجە، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بەنزین دابەش ناکرێت. لیژنەی سووتەمەنیی قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە، ڕایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم…
Total
0
Share