ئوردن ئەوانەی دەستگیرکرد کە حاجییانی بێمۆڵەتیان بردووەتە حەج و تۆمەتی قاچاخچێتی داوەتە پاڵیان

دەسەڵاتی دادوەریی ئوردن بڕیاریدا 19 کەس دەستگیربکات و قەدەغەی گەشت بخاتە سەر 10 کەسی دیکە بە تۆمەتی قاچاخچێتی لە چوارچێوەی گەشتەکانی ئەم دواییە بۆ ئەنجامدانی رێوڕەسمی حەج لە دەرەوەی مۆڵەتی فەرمی کە 99 حاجی ئوردنی بەهۆیەوە کۆچی دواییان کردووە.

وەزارەتی دەرەوەی ئوردن لە نوێترین راگەیەندراویدا ئاشکرایکرد 99 حاجی ئوردنی لەکاتی ئەنجامدانی رێوڕەسمەکانیان گیانیان لەدەستداوە.

ئەمینداریەتیی گشتیی دەسەڵاتی دادوەریی ئوردن رایگەیاند، بڕیاردراوە ئەو کۆمپانیایانە دابخرێن کە رۆڵێکی دیاریان هەبووە لە ئاسانکاریکردنی حەج بەبێ مۆڵەت.

بابەتی پێشتر

دادگا لەبارەی بکوژی خواناس وریا بڕیاریدا

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەری بانکێک دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت لە ئەمڕۆدا

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا گۆڕانكاری بەسەردا هات و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە كەمتر لە 73…
Total
0
Share