بەڕێوەبەری بانکێک دەستگیرکرا

دەستەی دەستپاکیی عێراق فەرمانی دەستگیکردنی بۆ بەڕێوەبەری بانکێک دەرکرد کە زیانی پێنج ملیار دیناری بە بانکەکەی گەیاندووە.

بەپێی راگەیەندراوێکی دەستەی دەستپاکیی عێراق، بەڕێوەبەری بانکی رافیدەین-لقی سەقلاویە لە قەزای ئەنبار، قەرزێکی پێنج ملیار دیناریی لەسەر بنەمای راپۆرتێکی ناڕاست بە کەسێک داوە بە مەبەستی دروستکردنی زانکۆیەکی ئەهلی لە شاری فەلوجە، بەوەش ئەو بەڕێوەبەرە زیانی بە بەرژەوەندیی بانکەکە گەیاندووە.

دەستەکە ئاماژە بەوەش دەکات، ئەو کەسەی ئەو بڕە پارەیەی وەرگرتووە ویستویەتی لەسەر موڵکی گشتی ئەو زانکۆیە دروستبکات.

باس لەوەش دەکات، ئەو بەڕێوەبەرە فەرمانی دەستگیرکردنی لەلایەن دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی ئەنبار-ەوە بۆ دەرکراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: ئەنجامی ژماردنی ئەلیکترۆنی و دەستی دەنگدانی تایبەت هاوشێوەبوون

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکانی دەنگدانی تایبەت کۆتاییهاتووە و دەرکەوتووە ورد و دروست بووە. جومانە…
Total
0
Share