كۆریای باكوور واز لە ڕۆژژمێری زایینی دەهێنێت

كیم ئیل سۆنگ-ی دامەزرێنەر

ئاژانسی هەواڵی فەرمی لە كۆریای باكوور وازی لە ڕۆژژمیری زایینی هێنا لە بەرژەوەندیی دانەیەكی دیكە كە پشت بە بۆنەی لەدایكبوونی كیم ئیل سۆنگ-ی دامەزرێنەر و باپیری كیم جۆنگ ئون-ی سەرۆكی ئێستا دەبەستێت.

ئاژانسەكە لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە ڕۆژژمێرێكی دەرخستووە كە (زوچیە 111)یە لەجیاتیی 2022.

وشەی (زوچیە) یەكێكە لە ڕێبازەكانی كیم ئیل سۆنگ، كە واتای “هەڵوێستی سەربەخۆ” و “گیانی پشتبەستن بە خوود” دەگەیەنێت.

ڕۆژژمێری “زوچیە” بە لەدایكبوونی ئیل سۆنگ، دامەزرێنەر و یەكەم سەرۆكی كۆریای باكوور لە ساڵی 1912دا دەستپێدەكات و بە ساڵی یەكەم دادەنرێت.

سیستمی ئەم ڕۆژژمێرە یەكەمجار لە ساڵی 1997دا پێشكەشكرا، دوای سێ ساڵ لە مردنی دامەزرێنەری كۆریای باكوور، بەڵام تا ئەم هەفتەیە، ئاژانسی هەواڵی ناوەندی پشتی بە ڕۆژژمێری ڕۆژئاوا دەبەست، وەك ئەوەی ڕۆژنامەی (تایمز)ی بەریتانی بڵاویكردووەتەوە.

ڕۆژنامەكە هۆكاری ئەو گۆڕانكارییەی بۆ نزیكبوونەوەی یادی 110 ساڵەی لەدایكبوونی ئیل سۆنگ گەڕاندووەتەوە كە هاوكاتە لەگەڵ 15ی نیسانی داهاتوو، كە لە وڵاتەكەدا ئاهەنگ و بۆنەی گەورە ڕێكدەخرێن.

ژاپۆن-یش ڕۆژژمێری تایبەت بەخۆی هەیە كە لەسەر سەرەتای سەردەمی ئیمپراتۆرییەتی ئێستا بونیادنراوە، ئەمساڵ بە (ڕییوا 4) ناسراوە كە واتای ساڵی چوارەمی ئیمپراتۆر ناروهیتۆ دەگەیەنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی ئەنجومەنی پێداچوونەوەی دەستووری ئێران: محەمەد موخبەر ئەرکی سەرۆکایەتی وەردەگرێت

وتەبێژی ئەنجومەنی پێداچوونەوەی دەستووری ئێران رایگەیاند، محەمەد موخبەر، جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران ئەرکی سەرۆکایەتی وەردەگرێت. وتەبێژەکە ئاماژەی…
Total
0
Share