ئەنجومەنی ئاسایش.. هەریەکە لە ڕوسیا و ئۆکرانیا تۆمەتی چەکی بایۆلۆجی دەدەنە پاڵ یەک

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئەمڕۆ هەینی دانیشتنێکی سەبارەت بە ناکۆکییەکانی ڕوسیا و ئۆکرانیا ئەنجامدا، تێیدا نوێنەری هەریەکە لە ڕوسیا و ئەمریکا یەکتریان بە پەرەپێدانی چەکی بایۆلۆجی یان پلاندانانی بەکارهێنانی تۆمەتبارکرد.

دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی ئاسایش لەسەر داوای ڕوسیا ئەنجامدرا، دوای دانیشتنی دوو هەفتە پێشتری ئەنجومەنەکە لەسەر داوای هەمان وڵات.

فاسیلی نیبینزیا نوێنەری ڕوسیا لە ئەنجومەنی ئاسایش وتی، مۆسکۆ بەڵگەی پێویستی لەبارەی هەماهەنگیی نێوان ئەمریکا و ئۆکرانیا هەیە بۆ پەرەپێدانی چالاکییە بایۆلۆجییەکان بۆ چەکی مەترسیدار.

وتیشی، “نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان هیچ وەڵامێکی لەبارەی ئەوانەوە نەبووە، لەهەمانکاتدا باسیلەوەکرد، ئەمریکا و ئەندامانی هاوپەیمانیی ناتۆ سەرپەرشتیی ئەو بەرنامە بایۆلۆجییە دەکەن لە ئۆکرانیا.

لەلایەکی دیکەوە نوێنەری ئەمریکا لە ئەنجومەنی ئاسایش، لیندا گرینفیڵد جەختیکردەوە، ئەوەی لە ئۆکرانیا هەیە چالاکیی پزیشکی و تەندروستییە “ئەمریکا بەوپەڕی شانازییەوە پاڵپشتیی لێدەکات”.

گرینفێڵد بەڵگەی بەکارهێنانی چەکی بایۆلۆجی لەلایەن ئۆکرانیاوە بە بەکارهێنانی بەرامبەر ئەلێکسی ناڤالنی هێنایەوە و وتی، ڕوسیا بەڕوونی چەکی بایۆلۆجی دژی ئۆپۆزسیۆن بەکاردەهێنێت.

وتیشی، “ئەوانە ناکڕین کە دەیفرۆشنەوە” وەک ئاماژەیەک بۆ دەنگۆکانی ڕوسیا سەبارەت بە چەکی بایۆلۆجی، “ئەوەی ڕوسیا لەم دانیشتنانەدا باسی لێوەدەکات هەوڵێکی شکستخواردووە”.

ئیزۆمی ناکامیتسۆ نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لەبواری چەکدا ڕایگەیاند، نەتەوە یەکگرتووەکان هیچ زانیارییەکی لەبارەی بوونی چەکی بایۆلۆجی لە ئۆکرانیا نییە.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی جیهانی: پەتای COVID-19 دوورە لە کۆتاییهاتنیەوە

بابەتی دواتر

ئایا ئاژەڵە ماڵییەکان دەتوانن هاوڕێیەکی نمونەیی بن بۆ منداڵان؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان دابەزی و نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 71.31 مامەڵەی پێوەكرا. بەیانی…
Total
0
Share