دادگا لەبارەی بکوژی خواناس وریا بڕیاریدا

دادگای سلێمانی بڕیاریدا بکوژی خواناس وریا بە زیندانی هەتاهەتایی سزابدات.

ئەمڕۆ سێشەممە دادگای سلێمانی دانیشتنێکی دیکەی دادگاییکردنی تاوانباری کوشتنی خواناس وریای بەڕێوەبرد و لە کۆتایی دانیشتنەکەدا بە پشتبەستن بە وتەی شاهیدەکان و دانپێدانانی تاوانبارەکە بڕیاریدا بە زیندانی هەتاهەتایی سزای بکوژەکە بدات.

خواناس وریا گەنجێکی شانۆکاری دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ بوو، لە 22ی حوزەیرانی 2023 لە ناو بازاڕی قەزاکە ماتۆڕسوارێک دەستڕێژی گوللەی لێکرد و بەو هۆیەوە گیانیلەدەستدا.

لەدوای رۆژێک لە تاوانەکە هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتباری رووداوەکەیان راگەیاند.

تۆمەتباری رووداوەکە تەمەنی 28 ساڵان بووە و لەبەردەم دادوەر دانی بەوەداناوە کە لەگەڵ تاوانلێکراوەکە یەکیان ناسیوە و بە هۆکاری جیاوازی بیروباوەڕەوە تاوانەکەی ئەنجامداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی هەولێر: ئەو کەسانەی سەتڵی خۆڵیان بەسەر کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەویدا کردبوو دەستگیرکران

ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی دوو کەسی راگەیاند کە ویستبوویان زیان بە کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی بگەیەنن. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە،…
زیاتر ببینە

لەزانکۆی سلێمانی ئامادەکارییەکانی دابەشکردنی دەرماڵەی مانگی دووی خوێندکاران تەواوبووە

سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی ئاماژە بە تەواوبوونی سەرجەم ڕێکارەکانی پەیوەست بە دابەشکردنی دەرماڵەیەکی دیکەی خوێندکاران دەکات، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ…
Total
0
Share