کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی دادەبەزێت و ئەگەری تاوەباران هەیە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ پلەی گەرمی دادەبەزێت و ئەگەری تاوەباران و هەورەبروسکە هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و لەناوچە شاخاوییەکان بۆ نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری کەمێک تاوە باران و بروسکە بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور و رۆژهەڵاتدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەری تۆزێکی سووک هەیە لە ناوچەکانی باشووری هەرێم، پلەی گەرمیی نزمبوونەوە بە خۆیەوە دەبینێت.

ئاشکراشیکرد، سبەینێ سێشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری کەمێک تاوە باران و بروسکە بە تایبەتی لە ناوچە سنووریەکانی باکووری رۆژهەڵاتدا، پلەی گەرمی بە جێگیریی دەمێنێتەوە.

بابەتی پێشتر

وەزیری ئەوقاف: نزیکەی 15 هەزار کەس بەرێگەی ناڕەسمی گەشتی حەجیان کردووە

بابەتی دواتر

وتەبێژی کارەبای سلێمانی: پێشبینی دەکرێت لە مانگی 7 و 8 دا کارەبای نیشتمانیی کەمتربێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share