هەسەدە لە شەڕیشدا لە پرەنسیپە ئەخلاقییەكانی لانادات و چەند شەڕڤانێكی سزادا

هەسەدە، “بەهۆی مامەڵەی خراپی چەند شەڕڤانێك لەگەڵ چەكدارانی داعش”، ژمارەیەك شەڕڤان دەردەكات و ڕەوانەی دادگا كراون، بەهۆی ئەوەی بەها و پرەنسیپە ئەخلاقی و سەربازییەكانی هەسەدەیان پێشێلكردووە.

دوێنێ چەند گرتەیەكی ڤیدیۆیی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكرانەوە، ژمارەیەك لەو چەكدارانەی داعش كە هێرشیان كردبووە سەر زیندانی غوێران، لەلایەن چەند ئەندامێكی هەسەدەوە دەستگیركراون و جلوبەرگی سەرەوەیان پێداكەندراوە.

لەبارەی گرتە ڤیدیۆییەكانەوە هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردووەتەوە و گرتە ڤیدیۆییەكانی بە “وێنەی ناشرین” وەسفكردووە، دەڵێت، ئەو شەڕڤانانەی لە ڤیدیۆكاندا دەردەكەون ، لە ڕیزەكانی هەسەدە دەركراون و ڕەوانەی دادگای تایبەتمەند دەكرێن، بەو پێیەی “بەها و پرەنسیپە ئەخلاقی و سەربازییەکانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیان پێشێلکردووە”.

لە پێنجشەممەی ڕابردووەوە لە حەسەكەی ڕۆژئاوای كوردستان شەڕ لەنێوان هێزەكانی سوریای دیموكرات و چەكدارانی داعش سەریهەڵداوە، دوای ئەوەی پیلانێكی داعش شكستیپێهێنرا بۆ هەڵاتنی چەكدارەكانی لە زیندانی غوێرانی حەسەكە، نزیكەی 300 چەكداری داعش دەستگیركراونەتەوە و سەدانیشیان لێكوژراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆرانەوە 

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران رایدەگەیەنێت، بەهۆی شۆرتی كارەبا ئۆتۆمبێلێك لە قەزای سۆران ئاگریگرت. لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی…
Total
0
Share