وەزیری ئەوقاف: نزیکەی 15 هەزار کەس بەرێگەی ناڕەسمی گەشتی حەجیان کردووە

پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێم لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، 30 حاجی هەرێمی کوردستان لە سعودیە کۆچی دواییان کردووە و لەسەر ئاستی جیهان زیاتر لە 1500 کەس کۆچی دواییان کردووە.

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد، 4685 کەس بە رەسمی لە هەرێمی کوردستانەوە گەشتی حەجی کردووە و ئەو رێژەیە بۆ هەرێمی کوردستان دیاریکراوە، بەڵام ژمارەی ئەو کەسانەی بە رێگەی ناڕەسمی گەشتی حەجیان کردووە نزیکەی 15 هەزار کەس بووە و دەکاتە زیاتر لە دوو ئەوەندەی رێژەی رەسمی.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە زۆرێک لە وڵاتانەوە خەڵک بەشێوەی ناڕەسمی گەشتی حەجییان کردووە، بەڵام ئەمساڵ ژمارەیەکی زۆری خەڵک تووشی ماندووبوون بوون لە مەڕاسیمی حەج.

لەبارەی ژمارەی ئەو کەسانەی لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە ئاماژەی بەوەدا، کەسێک کە بە شێوەی رەسمی چووە گیانی لەدەستداوە و 29 کەسەکەی دیکە بە ڤیزای گەشتکردن چوونەتە سعودیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ: داواکارین سەرجەم تۆمەتبارانی ئەنفال دادگایی بکرێن

قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ، بەبۆنەی دادگاییکردنی عـ.ـەجاج، تۆمەتباری کەیسی ئـ.ـەنفال و جەلادەکەی نوگرە سەلمان ڕایگەیاند، گەرمترین پیرۆزبایی لە کەسوکاری…
زیاتر ببینە

جەمال كۆچەر: لیژنەی دارایی ناتوانێت دەستكاری ئەو بڕگەیە بكات كە تایبەتە بە ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، تائێستا 682 هەزار فەرمانبەری هەرێمی كوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجە جێگیركراوە…
Total
0
Share