وەزیری پەروەردەی هەرێم رایدەگەیەنێت، بۆ تاقیكردنەوە نیشتمانییەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی، هەماهەنگیمان لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكان و هەندێك وەزارەتدا كردووە و دەشڵێت، ” كارەبای بەردەوام بۆ هۆڵی تاقیكردنەوەكان دابیندەكرێت”.
د. ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، بۆ تاقیكردنەوە نیشتمانییەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی، هەماهەنگیمان لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكان و هەندێك لە وەزارەتەكاندا كردووە.
وتیشی، “بەر لە جەژنی قوربان وەزیری كارەبای هەرێم لە سەردانێكیدا ئامادەیی هەموو جۆرە هاوكارییەكی بۆ دابینكردنی كارەبا بۆ هۆڵی تاقیكردنەوەكان دەربڕی و كاركراوە كە كارەبای بەردەوام بۆ هۆڵی تاقیكردنەوە نیشتمانییەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی دابینبكرێت”.