دەزگای زانیاری: تۆمەتباری تاوانەکانى چەند ڕۆژی ڕابردووی سلێمانی دەستگیرکرا

بەڕێوەبەری دەزگای زانیاری ڕایدەگەیەنێت، تۆمەتباری تاوانەکانى چەند ڕۆژی ڕابردووی سلێمانی دەستگیرکرا.

ئەژی ئەمین، بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری لە پەیجی خۆی بڵاویكردەوە، “تاوانبارى تاوانەکانى چەند ڕۆژی ڕابردوو دەستگیرکرا و ڕاپێچى بەردەم یاسامان کرد”.

دەشڵێت، “بەزووترین کات بەڵگە و دانپێدانان دەخەینە بەردەم ڕاى گشتى”.

دوێنێ (شوکری سەرحەد) ئەندامی کۆمیتەی ماڵباتی شەهیدانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەکەکە)، لە گەڕەکی چوارچرا لە سلێمانی لەلایەن کەسێکی نەناسراوە تەقەی لێکراوە و کوژرا.

ڕۆژێك پێشتریش لایەنگرێكی دیكەی پەكەكە بەناوی “فەرهاد بارش” کرایە ئامانج و بریندارکرا.

بەڕێوەبەری زانیاری بەو بۆنەیەوە دەستخۆشی لە هێزەكانی ئاسایش، دژەتیرۆر و پۆلیس دەكات.

هەر دوێنێ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆری سلێمانی ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا دەڵێت، “سەبارەت بە ڕووداوە نەخوازراوەکانی 48 کاتژمێری ڕابردووی شاری سلێمانی، پاڵپشت بە دۆکۆمێنت و زانیاریی تایبەت سەرەداوی وردمان دەربارەی ئەو ڕووداوانە دەستکەوتووە”.

دڵنیایش دەداتە هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان و شاری سلێمانی کە پاش یەکلاییکردنەوە و پشتڕاستکردنەوەی بەڵگەکان ئەنجامەکان بۆ ڕای گشتی بڵاودەکەنەوە.

جەختدەکاتەوە، کە شاری سلێمانی هەمیشە وەک لانکەی فرەدەنگی و ئارامی دەمێنێتەوە و دەڵێت، “هیچ پیلانگێڕییەک سلێمانی و دەزگا ئەمنییەکانی بەلاڕێدا نابات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە فەرمی هیچ شتێك لەبارەی دەستلەكاركێشانەوەی هەڤاڵ ئەبوبەكرەوە لەئارادا نییە

سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، بە فەرمی هیچ شتێك لەبارەی دەستلەكاركێشانەوەی هەڤاڵ ئەبوبەكرەوە لەئارادا نییە…
Total
0
Share